کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێك گەیشتە هەولێر

.

10:04 AM - 23/08/2017

وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستانی و  لەگەڵ  لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆبۆوە.جەیمس ماتێس وەزیری بەرگری ئەمریكا بە هاورێیەتی برێت ماكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و  دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.لەدوای گەیشتنیشی بۆ هەولێر جەیمس ماتێس وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم كۆبۆوە.تیایدا  وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ئامانجی هاتنی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هێزی پێشمەرگە و ئەوەی دووپات كردەوە كە بە بێ پێشمەرگە سەركەوتن لەدژی تیرۆریستان بەدی نەدەهات و سووربوونی وڵاتەكەی لەسەر ڕووبەبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند. بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم تایبەت بوو بە تاووتوێكردنی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی  كوردستان. دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم وەزیری بەرگری ئەمریكا و وەفدە هاورێیەكەی هەرێمی كوردستانیان جێ‌ هێشت و لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە بەرێكران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە