کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو نازم كەركوكی دەكات

.

12:34 AM - 23/08/2017

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ نازم کەرکوکی

بەخەم وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین وپارتیزان کاک (نازم کەرکوکی) م بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە وکەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم وهاوبەشی خەمتانم.

هەڤاڵ نازم کەرکوکی پێشمەرگەیەکی قارەمانی ڕۆژە سەختەکان و خاوەن هەڵوێستی جوامێرانە بوو،  کە سەنگەرەکانی خەباتی کوردایەتی گەواهی تێکۆشان خوالێخۆشبوو دەسەلمێنن.

لەیەزدانی مەزن دەخوازم ڕۆحی هەڤاڵ نازم کەرکوکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات وئەم کۆستەش دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

براتان 
لاهور شێخ جەنگی 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە