کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسە نامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ كۆچی دوای هەڤاڵ نازم كەركوكی

.

12:25 AM - 23/08/2017

بەڕێزان، بنەماڵەی تێكۆشەری كاك نازم كەركوكی

بە پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەو  پێشمەرگەی دێرین   هەڤاڵ (نازم كەركوكی)م بیست.

كاكە نازم، تێكۆشەرو فەرماندەیەكی ئازاو چالاکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووەو، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا بەردەوام خەباتی كردووە لەپێناو میللەتەكەی‌و نمونەی فەرماندەیەكی لەخۆبوردو  دڵسۆزبووە، بۆیە لە دەستدانی خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ یەكێتیی‌و میللەتەكەمان.

بەم بۆنەیەوە پرسەو  سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارو هەڤاڵانی  كاكە نازم كەركوكی   دەكەم‌و ئومێدەوارم ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت.

 

براتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە