کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیکرد لە کونسڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان

.

08:45 PM - 22/08/2017



نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەرێز محمەد عاکیف کونسڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان .

له دیدارێکی نێوان هەردوولادا گفتووگۆ لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانکاریەکانی گۆرەپانی سیاسی عیراق وکوردستان و ناوچەکە کرا.

هەر لەودیدارەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە تیشکی خستە سەر ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی کە هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم لەگەل سەرکردایەتی هێز لایەنەسیاسیەکان بە هەموو ئاراستە جیاوازەکانەوە ئەنجامیاندا، راشیگەیاند کە راشکاوانە لەگەل هەموو لایەک پەیامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم و سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیان بە بەغدا گەیاندووە.
تەوەرێکی تری دیدارەکە بریتیبوو لە هەلسەنگاندنی بارودۆخی سەربازی و قۆناغەکانی کۆتایی شەری دژ بە داعش بەتایبەتیش پرۆسەی ئازاکردنەوەی تەلەعفەر و نوچەکانی سنووری نێوان عیراق و سوریا کە چەند رۆژێکە دەستی پێکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە