کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانانی جۆزەی20 ئەمپێری رادەگیرێت

.

07:31 PM - 22/08/2017


 دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری بۆ هاوبەشانی كارەبا لەسلێمانی رادەگیرێت، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، داوامان لەكۆمپانیاكان كردووە، نمونەیەكی تری جۆزەی 20 ئەمپێری بهێنن.
لەوبارەیەوە سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، ئەو جۆزەیەی لەلایەن لیژنە هونەرییەكانەوە دیاریكرابوو، ئیشەكەی خۆی ناكات‌و  25 ئەمپێر رادەكێشێت پاشان هەڵدەسێتەوە، بۆیە ئەو چاوەڕوانیەی هەمان بوو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە مێگاواتە، بەو شێوەیە دەرنەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوامان لەكۆمپانیاكان كردووە جۆرێكی تری جۆزەی 20 ئەمپێری بهێنن، بۆ ئەوەی تێست بكرێت‌و پاشان بخرێتە بازاڕەوەو هاوڵاتیان بەكاری بهێنن.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو شوێنانەی جۆزەكەی تێدا دانراوە، جارێكی تر جۆزەیەكی نوێیان بۆ دادەنرێتەوە، سالار حسامەدین وتی، لەكۆی 570 هەزار هاوبەشی كارەبا، جۆزەی 20 ئەمپێری تەنها بۆ 25 هەزار هاوبەشی كارەبا دانراوە، لەو شوێنانەش كە جۆزەیان بۆ دانراوە وەكو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام دانانی جۆزە بۆ شوێنەكانی تر راگیراوە، تا ئەوكاتەی جۆزەیەكی نوێ دیاری دەكرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە