کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق مەرج بۆ هاوردەكردنی كەلوپەلی ئێرانی دادەنێت

.

07:30 PM - 22/08/2017


 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە نامەیەكدا بۆ باڵیوزخانەی ئێران لە بەغدا چەند مەرجێكی نوێ‌ بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەكی ئەو وڵاتە دادەنێت‌و داواش دەكات گومرگەكانی عیراق پابەندی ئەو مەرجانە بن.
لەنامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، بەمەبەستی رێگریكردن لەهێنانی كەلوپەلی خراپ‌و ئەو كاڵایانەی كە بەخشینی گومركی هەبوو، لەمەودوا دەوڵەتی عێراق بۆ هاوردەكردنی ئەو كەلوپەلانە چەند مەرجێكی هەیە.
بەپێی ئەو مەرجانەش كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند كراوە، پێویستە كەلوپەلەكان بەناوی كۆمپانیای سەرەكیەوە هاوردەبكرێت‌و ئەو كەلوپەلانەش كە بەخشینی گومركی دەیانگرێتەوە، دەبێت بەئاشكرا لەسەریان  بنووسرێت بەخشینی گومركی دەیانگرێتەوە.
لە بەشێكی تری نامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، دەبێت كەلوپەلەكان لەڕووی ئەژمار و كوالێتیەوە لە ئاست كارو پیشەی ئەو لایەنەدا بێت كە هاوردەی دەكات‌و پێویستە بەرپرسانی عیراقی لەرۆژی یەكی ئابی 2017وە بەر بەهاتنی ئەو كەلوپەلانە بگرن كە تائێستا بەخشینی گومركی دەیانگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە