کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی میللی ئێران 3 لق لە عیراق دەكاتەوە

.

07:26 PM - 22/08/2017


 بانكی میللی ئێران بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا 3 لق لە پارێزگاكانی بەغداو نەجەف‌و بەسرە بكاتەوە.
غولام رەزا پەناهی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی میللی ئێران رایگەیاندوە، لەرێگەی كردنەوەی ئەو لقانەوە سەرمایەداران‌و خاوەنكاران لە ئێران‌و عیراق دەتوانن سوود لە خزمەتگوزرایەكانی بانكی میللی وەربگرن‌و دەتوانن سەرجەم دراوە بیانیە جیاوازەكانی تێدا بەكاربهێنن.
پەناهی تەئكیدی كردەوە، بەهۆی ئەو پەیوەندیە بەهێزەی لەنێوان تاران‌و  بەغدا هەیە، بانكەكەیان پلانی ئەوەی داناوە لەرێگەی كردنەوەی لقەكانیەوە پێگەی خۆی لە عیراق بەهێز بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە