کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەكردنی نەوتی ئێران بۆ روسیا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

.

07:25 PM - 22/08/2017


 وەزارەتی نەوتی ئێران ئاشكرایكرد، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی بۆ روسیا لە دوو مانگی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەكردنەوە.
ئەمیر حەسەن زەمانی یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاندوە، بەر لە دوو مانگ گرێبەستێكمان بۆ هەناردەكردنی 100 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا بۆ روسیا ئیمزاكرد‌و بڕیاریش وایە لە دوو مانگی داهاتوودا ئەو رێككەوتنە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
زەمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەدا 50ی داهاتی ئەو نەوتەی كە بە روسیا دەفرۆشرێت، بەشێوەی نەخت‌و بەدراوی یۆرۆ وەردەگیرێت، هەروەها لەبەرامبەر نیوەكەی تریشی، كاڵاو شمەكی روسی هاوردەی ئێران دەكرێت.
لای خۆشیەوە ئەلیكسەندەر نۆڤاك وەزیری وزەی روسیا لەپەراوێزی پێشانگای ئزمیری نێودەوڵەتی لە توركیا رایگەیاند، مانگی داهاتوو پڕۆسەی هاوردەكردنی نەوتی ئێران بۆ وڵاتەكەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە