کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا بە بەهای 1.2 ملیار دۆلار دانەوێڵەی هەناردەكردووە

.

06:38 PM - 22/08/2017


 لەسەرەتای ئەمساڵەوە توركیا بە بەهای ملیارێك‌و 169 ملیۆن دۆلار دانەوێڵەی هەناردەكردوەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 3 زیادیكردووە.
مەحسوم ئاڵتون كایا سەرۆكی ئەنجومەنی هەناردەكردنی دانەوێڵە لە ئانادۆڵی ڕۆژهەڵاتی توركیا ڕایگەیاند، لە حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 17 جۆر دانەوێڵەمان هەناردەكردووە، ئاردی گەنم لە پلەی یەكەمدا بووەو لەو ماوەیەشدا بە بەهای 314 ملیۆن دۆلار ئەو بەرهەمە هەناردە كراوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی هەناردەكردنی دانەوێڵە راشیگەیاند، هەرلەو ماوەیەدا بە بەهای 883 ملیۆن دۆلار بەرهەمی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و بە بەهای 215 ملیۆن دۆلار بۆ وڵاتانی ئەفریكا هەناردە كراوە.
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە