کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆتۆمبیلێكی سەربازی توركیا لەناوچەی هەكاری كرایە ئامانج

.

06:08 PM - 22/08/2017



گەریلاكانی پەكەكە ئۆتۆمبیلێكی سەربازی سوپای توركیایان لەناوچەی هەكاری كردە ئامانج.
والی ناوچەی هەكاری رایگەیاند: گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەی كەڤەر ی سەر بە هەكاری   لەرێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە ئۆتۆمبیلێكی سەربازی سوپای توركیایان كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو سەربازی تورك برینداربوون و ئۆتۆمبیلە سەربازییەكەش كە لەجۆی زریپۆش بووە بەتەواوی تێكشكێنراوە.
لەدوای هێرشەكەی گەریلاكانی پەكەكە، ژمارەیەك لە ئەمبولانسەكان روویان لەشوێنی  روداوەكە كردووە و سەربازە بریندارەكانی سوپای توركیایان بۆ نەخۆشخانەكان گواستۆتەوە.هەروەك هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەدوای  ئەو هێرشەی گەریلاكان، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لەناوچەكە دەستپێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە