.
06:04 PM - 22/08/2017
سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌باره‌ی وته‌كانی مه‌لا به‌ختیار له چاوپێكه‌وتنی ئاژانسی رۆیته‌رز رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نوسینگه‌ی سه‌عدی پیره، رونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسیووه، وا پێویسته راستییه‌كان باشتر رونبكرێته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه..
یه‌كه‌م: له‌چاوپێكه‌وتنی ئاژانسی (رۆیته‌رز)دا هه‌رگیز مه‌لا به‌ختیار نه‌یگوتووه، وه‌فده‌كه‌ی كوردستان، یان هه‌ڤاڵ سه‌عدی، له‌سه‌ر پۆست‌و پله‌وپایه‌و پاره، وه‌كو به‌دیلی ریفراندۆم، قسه‌یان كردووه (ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان به ده‌نگ‌و به چاپكراویی لامانه) به‌ڵكو له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆیته‌رزدا، كه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ، به‌غداد چییه؟ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی كه‌وا: له‌سه‌ر بودجه‌و نه‌وت‌و پێشمه‌رگه‌و سنوری كوردستان‌و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و ماده‌ی (140) كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌یه (وه‌فده‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یان وتووه له‌كۆبونه‌وه‌كاندا).
دووه‌م: له‌یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌وه، وه‌كو ئه‌ركێكی حزبی، بۆئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ورده‌كاری دانیشتنه‌كان بزانین، هه‌ڤاڵ سه‌عدی رۆژانه دوو یان سێ جار، ته‌له‌فۆنی بۆ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار كردووه‌و به‌سوپاسه‌وه، ناوه‌رۆكی دانیشتنه‌كانی رونكردۆته‌وه.
سێهه‌م: هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، له‌چاوپێكه‌وتنی رۆیته‌رزدا، له‌سه‌ر ریفراندۆم، ده‌قاوده‌ق ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی وتووه:
"هه‌ندێك بیروڕا وه‌كو به‌دیل باسده‌كرێ، هه‌تا ریفراندۆم دوابخرێ. وه‌فده‌كه ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی هیچ به‌دیلێكی نییه. به‌ڵكو وه‌فده‌كه بۆچونه‌كان دێنێته كوردستان‌و حزبه كوردستانیه‌كان له‌سه‌ری كۆده‌بینه‌وه‌و پێكه‌وه بڕیارده‌ده‌ین ئایه ئه‌و به‌دیله قبوڵده‌كه‌ین یان ناكه‌ین."
چواره‌م: له‌سه‌ر داوای هه‌ڤاڵ سه‌عدی، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌به‌رواری (19/8/2017)دا نامه‌ی ره‌سمی له (14) خاڵدا به‌شه‌خسی بۆ هه‌ڤاڵ سه‌عدی ناردووه، بۆئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه كه پیشنیازو پرۆژه‌ی تریان بۆ چاره‌سه‌ری تێكڕای كێشه‌كانی به‌غدادو هه‌رێم هه‌یه، هه‌تا گوایه ریفراندۆم دوابخرێ (وه‌فده‌كه) سودیان لێوه‌ربگرێ.
له‌پێشه‌كی نامه‌كه‌دا نوسیومانه "ئه‌و خاڵانه بڕگه جێبه‌جێنه‌كراوه‌كانی ده‌ستورو، رێكه‌وتنه سیاسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدادو، پێویستی نوێی كوردستانن. ئومێده‌وارین سودیان لێوه‌ربگرن".
شایه‌نی باسه هه‌ڤاڵ سه‌عدی له‌و كۆبونه‌وه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مه‌سعود بارزانی نه‌بووه، كه كاندید كراوه بۆ وه‌فده‌كه‌ی به‌غداد. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌دا، وتراوه: "ئه‌وانه‌ی داوامان لێده‌كه‌ن ریفراندۆم دوابخرێ، با به‌دیل‌و زه‌مانمان بده‌نێ".
ئه‌مڕۆش به‌رێز مه‌سعود بارزانی، وتویه‌تی: "هه‌تا زه‌مانی باشتر نه‌بێ، ئه‌سته‌مه واده‌ی ریفراندۆم دوابخرێ".
تێبینی:
پاش كه‌مێكی تر، ده‌قی نامه‌كه‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ هه‌ڤاڵ سه‌عدی له‌سایتی چاودێردا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. بۆ زانینی باشتری راستییه‌كان.
سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
22/8/2017
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە