کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لەنوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی پیرەوه

.

06:03 PM - 22/08/2017

روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ووتەبێژی وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەمیانی بڵاوکردنەوەی دیدارێکی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا گوایە لەسەر زاری سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وتەبێژی وەفدەکە، رێکەوتبن لەسەر چەندین پۆست و گرێبەست و پلەو پایەو پارە وەک بەدیلی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.

بۆیە لێرەوە دەمانەوێت هەموو لایەک دڵنیابکەینەوە کە:

١- جگە لە بەرێز د.رۆژ نوری شاوێس سەرۆکی وەفدەکەو سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی وەفدەکە کەس بۆی نەبووە لەسەر کارو باری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان قسە بکات.
٢- تا شەوی ٢١/٢٢ی ئەم مانگە سەعدی ئەحمەد پیرە هیچ قسەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ مەلا بەختیار نەکردووە.
٣- هەر لەسەرەتاوە ئەندامانی وەفدەکە بڕیاریاندابوو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان تا ئەوکاتەی پێشکەش بە لێژنەی باڵای ریفراندۆم دەکرێت پارێزراوبێت.
بۆیە هەر زانیارییەک لەسەر ووردەکاری ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان بڵاوکرابێتەوە بێ بنەمایە، جگەلەوەش وەفدەکە لە گفتوگۆکانیدا باسی پلەو پایەو پارەی نەکردووە چونکە بەشێک نەبووە لە بەرنامەی گفتوگۆکانیدا.

نوسینگەی رۆژنامەوانی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ووتەبێژی وەفدی هەرێم لە بەغدا
٢٢-٨-٢٠١٧
هەولێر

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە