کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوسینگەی عەبادی: ماتیس پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ یەكپارچەیی عیراق دووپاتكردەوە

.

05:47 PM - 22/08/2017



 نوسینگەی عەبادی ڕایگەیاند: وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ یەكپارچەیی خاكی عیراق دووپاتدكردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی و جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە: جەیمس ماتیس لەكۆبوونەوەكەدا پشتیوانی ئەمریكای بۆ یەكپارچەیی خاكی عیراق دووپاتكردۆتەوە. نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكردووە: ماتیس بەعەبادی ڕاگەیاندووە ئەمریكا دژی هەر هەوڵێكە كەببێتە مایەی دابەشكردنی عیراق و دروستكردنی ناسەقامگیری لەناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە