کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وێستگەیەكی سەرەكی پاڵاوتنی ئاو لەموسڵدا دووبارە دەستی بەكاركردەوە

.

05:45 PM - 22/08/2017



 وێستگەیەكی سەرەكی پاڵاوتنی ئاو لەموسڵدا نۆژەن كرایەوە و خرایەوە كار.
 حكومەتی عیراق و دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیركردن ئێف ئێف ئێس-ی سەر بە رێكخراوی (یوئێن دی پی) بە شێوەیەكی رەسمی لە موسڵ دووبارە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی قسوری كردەوە. ئەو وێستگەیە دووهەم گەورەترین وێستگەی پاڵاوتنی ئاوە لە بەشی رۆژهەڵاتی موسڵدا، ئاوی خواردنەوە بۆ سەدا 35 ی دانیشتوان دابین دەكات. وێستگەكە بڕی 12 هەزار مەتر سێجا لە ئاوی خواردنەوە لە سەعاتێكدا بۆ 24 گەڕەك كە 300 هەزار كەس دەبن دابین دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە