کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناتۆ پێشوازی لە بڕیارەكەی ترەمپ دەكات

.

03:45 PM - 22/08/2017

ناتۆ پێشوازی لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ زیادكردنی ژمارەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان دەكات.
یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند: وەك هەمیشە پابەندی بەڵینەكانیان لە ئەفغانستان دەبین و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لەگەڵ جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا و سەرجەم هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكانمان تاووتوێی بڕیارە نوێیەكی ئیدارەی واشنتۆن بۆ زیادكردنی ژمارەی هێزەكانی لە ئەفغانستان دەكەین, ئاشكراشیكرد: لە ئێستادا نزیكەی 12 هەزار سەربازی ناتۆ لە ئەفغانستان بوونیان هەیە و 15 وڵاتی ئەندام لە رێكخراوەكەش بەڵینیانداوە هەوڵەكانیان لەو وڵاتە چڕبكەنەوە.
ئەم لێدوانەی ستۆڵتنبێرگ دوای ئەوە دێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ستراتیژی نوێی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان راگەیاند و بڕیاریدا هێزی  زیاتر رەوانەی ئەو وڵاتە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە