کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رایان دیلۆن: 230 كیلۆمەتر لە خاكی تەلەعفەر كۆنتڕۆڵكراوەتەوە

.

03:37 PM - 22/08/2017

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند: 230 كیلۆمەتر لە خاكی تەلەعفەر كۆنتڕۆڵكراوەتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی حوڕە رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانە عیراق توانیویانە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان نزیكەی 230 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەورووبەری شاری تەلەعفەر لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە,  وتیشی: پێشڕەویی هێزەكانی عیراق لە چەند لاوە بەردەوامە و پێشبینیدەكرێت كۆنتڕۆڵكردنەوەی یەكجارەكی تەلەعفەر ماوەیەكی زۆر نەخایەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە