.
03:31 PM - 22/08/2017
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22-8-2017 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری كرد بۆ ته‌فروتوناكردنی تیرۆریستانی داعش و جه‌ختیكرده‌وه: له گرنگی په‌له‌كردن له ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه و وتی: هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ن پاش هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هێزه ئیتیحادییه‌كاندا و هیوای خواست پاش ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌لـه‌عفه‌ر هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌ست پێبكات، چونكه بازدان به‌سه‌ر حه‌ویجه‌دا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردۆته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر پارێزگا هاوسنوره‌كانی.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم داواشیكرد: له هێزه ئه‌منییه‌كان پلانێكی ئه‌منی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان دابڕێژن و جوانترین پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و هێزه هاوبه‌شه‌كان و دانیشتوانی شاری كه‌ركوك كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك تاووتوێكرا و چه‌ندین بیرۆكه و پێشنیار خانه به‌ر باس بۆ باشتركردنی دۆخی ئه‌منی و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كان و دیارده نه‌رێنییه‌كان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی وتیشی: چاره‌نوسی شاری كه‌ركوك له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕیفڕاندۆمه‌وه دیاری ناكرێت كه بڕیاره له 25 ی ئه‌یلولدا به كه‌ركوكیشه‌وه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵكو له ڕێگه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوره‌وه دیاری ده‌كرێت كه ته‌نها ڕێگه‌یه بۆ وێناكردنی دوارۆژی ئه‌و شاره و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران توانای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركوكی نیه و ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره و ته‌ئكیدیكرده‌وه: كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوكدا هاوسه‌نگی ده‌گێڕیته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به تایبه‌تی سه‌باره‌ت پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركوكدا و ئێمه پابه‌ندین به ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بێ هیچ كۆت و به‌ندێك بۆ زامنكردنی مافه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی هاوڵاتیانی كه‌ركوك كه چه‌ندین ساڵه لێی بێبه‌شكراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە