کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ لە ریاڵ مەدرید بە دوای جێگرەوەی كۆتینیۆ دەگەڕێت

.

02:23 PM - 22/08/2017

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوەكرد: كە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گەیشتوونەتە رێككەوتنێك لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئەگەری پەیوەندیكردنی فیلیپی كۆتینیۆی ئەستێرەی یانەكە بە یانەی بەرشەلۆنە ماتیۆ كۆڤاسیچی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانە شاهانەكە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەكەوە بكات.
لای خۆیەوە رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویكرۆدتەوە: كە یانەی لیڤەرپوڵ بە شێوەیەكی زارەكی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید سەبارەت بەو یاریزانە كرواتیە گەیشتوونەتە ریككەوتن و لەئەگەری رۆشتنی كۆتینیۆ بۆ بەرشەلۆنە ئەو گرێبەستە یەكلایی دەكەنەوە، رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد: كە كۆڤاسیچ لە هەوڵی ئەوەدایە بەشێویەكی سەرەكی لە پێكهاتەی یانەكەی یاری بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە هێڵی ناوەندا یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی تواناكانی هەر یەك لە كاسیمیرۆ و لۆكا مۆدریچ و تۆنی كرۆسە ئاسان نیە پێگەیەكی سەرەكی لە پێكهاتەی زینەدین زیدان بەدەست بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە