کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارسیال داهاتووی خۆی یەكلاییكردەوە

.

02:00 PM - 22/08/2017

ئەنتۆنی مارسیالی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی  داهاتوی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاییكردەوەو ئاشكرایكرد: كە بەهیچ شێوەیەك ریزی یانەكەی جێناهێڵێت.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لێدوانێكی ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی فەرەنسای بڵاوكردەوە كە تیادا ئاماژەی بەوەكردووە: بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە ریزی یانەكەی جێبهێڵێت و بەڵكو لە چاوەڕوانی ئەوەدایە زۆرترین نازناو بۆ مانچستەر یونایتد بەدەست بهێنێت، پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باسیان لەوەكردبوو: كە مارسیال لەلایەن یانەكانی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی و مۆناكۆی فەرەنسیی گرنگی پێدەدرێت بە تایبەتی مۆناكۆ كە هەوڵی گەرانەوەی ئەو هێرشبەرە بۆ ریزەكانی دەدات، مارسیال لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد: كە ئارەزووی ئەوەدەكات لەگەڵ پۆڵ پۆگبای هاورێی باشترین ئاست پێكشە بكەن و لەسەر ئاستی یانەكەی زۆرترین نازناو و لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش نازناوی پاڵەوانی مۆندیالی روسیای 2018بۆ فەرەنسا بەدەست بهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە