کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرەوە

.

01:44 PM - 22/08/2017

روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی  هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ووتەبێژی وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ  بەغدا 
رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە میانی بڵاوکردنەوەی دیدارێکی هەڤاڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا گوایە لەسەر زاری هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ووتەبێژی وەفدەکە، رێکەوتبن لەسەر چەندین پۆست و گرێبەست و پلە و پایە و پارە وەک بەدیلی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان .
بۆیە لێرەوە دەمانەوێت هەموو لایەک دڵنیا بکەینەوە کە:
١- جگە لە بەرێز دکتۆر رۆژ نوری شاوێس سەرۆکی وەفدەکە و هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ووتەبێژی وەفدەکە کەس بۆی نەبووە لەسەر کاروباری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان قسە بکات.
٢-  تا شەوی ٢١/٢٢ی ئەم مانگە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە هیچ قسەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرێز مەلا بەختیار نەکردووە.
٣-  هەر لە سەرەتاوە ئەندامانی وەفدەکە بڕیاریاندابوو: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان تا ئەو کاتەی پێشکەش بە لێژنەی باڵای ریفراندۆم دەکرێت پارێزراوبێت.
بۆیە هەر زانیارییەک لەسەر ووردەکاری ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان بڵاوکرابێتەوە بێ بنەمایە، جگە لەوەش وەفدەکە لە گفتوگۆکانیدا باسی پلە و پایە و پارەی نەکردووە چونکە بەشێک نەبووە لە بەرنامەی گفتوگۆکانیدا.
نوسینگەی رۆژنامەوانی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ووتەبێژی وەفدی هەرێم لە بەغدا
٢٢-٨-٢٠١٧
هەولێر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە