کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران- ئاژانسی وزە توانای پیتاندنی یۆرانیۆم دەگەیەنێتە 20%

.

01:09 PM - 22/08/2017

سەرۆكی ئاژانسی وزەی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند دەتوانن لەماوەی 5 ڕۆژدا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەدا 20 زیاد بكەن و چەكی ئەتۆمی بەرهەم بهێنن.

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی وزەی ناۆكی كۆماری ئیسلامی ئیران بەتەلەفزیۆنی ڕەسمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە: ئەگەر وڵاتەكەی بڕیاری بەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمی بدات، ئاژانسی وزەی ناوەكی دەتوانێت لە تەنها 5 ڕۆژدا توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لەسەدا 20 بەرز بكاتەوە، كەئەو ڕێژەیە بەپێویست دەزانرێت بۆ بەرهەم هێنانی ئەو چەكە مەترسیدارە.

ساڵی 2015 كۆماری ئیسلامی توانای بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی بۆ نزیكەی سەدا 20 بەرزكردەوە، بەڵام دواتر ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەنێوان تاران و وڵاتانی 5 كۆ یەك ئیمزاكرا و بەپێی ڕێكەوتنەكەش كۆماری ئیسلامی دەبێت ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ كەمتر لەسەدا 5 كەم بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە