کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆسكۆ:لە بۆردومانی فڕۆكەكانمان لە سوریا 800 چەكداری داعش كوژران

.

12:50 PM - 22/08/2017

سەرۆكی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای روسیا رایگەیاند:لە یەك مانگی رابردوو 800 چەكداری داعش لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانیان لە سوریا كوژراون.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا (سێرگی رودسكۆی) سەرۆكی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای روسیا رایگەیاند:لە چەند مانگی رابردوودا هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا توانیویانە بە پاڵپشتی روسیا پێشكەوتنی بەرچاو لەشەری دژ بە داعش و گرووپە تیرۆریستییەكانی تر لە ناوەند و خۆرهەڵاتی سوریا بەدەستبهێنن , وتیشی لە یەك مانگی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانیان گورزی كوشندەیان لە داعش وەشاندووە و  لە ئەنجامی هێرشەكانیش  نزیكەی 800 چەكداری داعش لە سوریا كوژراون.

(سێرگی رودسكۆی) ئاشكراشیكرد بۆ رێگەگرتن لە چوونی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی تری سوریا بۆ دێرزوور فڕۆكە جەنگییەكانیان رۆژانە 60 بۆ 70 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە