کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست

.

12:04 PM - 22/08/2017

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: سبەینێ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سەبارەت بە پێشنیاری لایەن عیراقییەكان كۆدەبێتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژ وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند: لەگەڵ لایەنەكانی عیراق باسی پرسی ریفراندۆمیان كردووە و هەروەها كەموكوڕی و پێشێلكارییەكانی حكومەتی عیراقیشیان بەرامبەر بە هەرێم بە عەبادی راگەیاند و پێمان وت:  كە كورد و سوننە لە عیراق پشتگوێخراون, وتیشی: سبەینێ وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبنەوە و پێشنیار و داخوازی و بۆچوونی لایەن و كەسایەتییەكانی عیراق سەبارەت بە ریفراندۆم گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت. وتیشی: سبەینێ‌ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم تاووتوێ‌ دەكەین.

jtqf_5JP1p4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە