کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر سیتی لە ناو یاریگای خۆی بەرامبەر ئیڤەرتۆن یەكسانبوو

.

11:54 AM - 22/08/2017

 لە دوایین یاری هەفتەی دووەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچسستەر سیتی ئینگلیزی لەنێو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی میوانداری لە یانەی ئیڤەرتۆنی كرد و یارییەكەش بەیەكسانبوون بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات.
 لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی یانەی میواندار باشتر دەركەوتن و زیاد لە جارێكیش نزیكبوون لە هەژاندنی تۆڕی یانەی میوان، بەڵام لە ئەنجامی هێرشێكی هەڵگەراوە یاریزانانی یانەی ئیڤەرتۆن سەركەوتووبوون لە تۆماركردنی گۆڵ و لە دەقیقەی 35 واین رۆنی پێشكەوتنی بەخشییە ئیڤەرتۆن، پێش تەواوبوونی گێمی یەكەم ناوبژیوانی یارییەكە كایل واڵكەری بەرگریكاری یانەی مانچستەر سیتی بە كارتی سوور كردەوە دەرەوەو, لەو ساتەوە مان سیتی بە 10 یاریزانەوە یارییەكەیان تەواوكرد، لەگێمی دووەم پیپ گواردیۆلای راهێنەری ستیزن چەند گۆرانكارییەكی لە پێكهاتەكەی كرد بەمەبەستی هاوتاكردنەوەی ئەنجامەكە و لەدەقیقەی 82 رەحیم ستێرلینگ بەلێدانێكی توند لە ناو هێڵی سزاوە گۆلێكی بۆ یانەكەی تۆماركردو ئەنجامەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا، پێش تەواوبوونی یارییەكەش بەدیاریكراوی لەدەقیقەی  88ناوبژیوان یاریزانێكی تری بە كارتی سوور كردە دەرەوە كە ئەمجارەیان بە رووی مۆرگان شنایدەرلینی یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆن بوو، یاریەكەش تا كۆتایی هەر بەو ئەنجامە مایەوە، بەم یەكسانبوونەش هەردوو یانە كۆی خاڵەكانیان لە دوای دوو هەفتە یاریكردن  بۆ 4 خاڵ زیاد كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە