کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیدان متمانەی زیاتر بە كیلۆر ناڤاس دەبەخشێت

.

11:53 AM - 22/08/2017

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی یانەكەیان لەسەرەتای ئەم وەرزەوە لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات ئاسوودەیەو رایگەیاندوووە: كە متمانەی زیاتری پێ دەبەخشێت.
ناڤاس رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی بەرەوپێشچوونێكی لەرادەبەدەر بە خۆوە دەبێنێت و دوا جاریش لە میانی یاریەكانی هەفتەی یەكەم خولی یانەكانی ئیسپانیا سەرباری ئاستە بەرزەكەی لێدانێكی سزای لە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرنیا گەڕاندەوە  و تۆڕی گۆڵەكەی بەخاوێنی هێشتەوە، لای خۆیەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ستایشی ئاست بەرزی ئەو گۆڵچیە كۆستاریكیەی كرد و ئاشكرایكرد: كە ناڤاس بەباشترین شێوە ركابەییەكانی ئەم وەرزەی دەستپێكردووە. رۆڵی گرنگی بینیوە لە هەریەك لە یاریەكانی جامی سوپەری ئەوروپی لە بەرامبەر مانچستەر یونایتد و جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە