کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان هەوڵی دەستەبەركردنی تواناكانی چیك دەدات

.

11:49 AM - 22/08/2017

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەنیازی ئەوەیە پێكهاتەیەكی بەهێز بۆ ركابەرییەكانی ئەم وەرزە ئامادەبكات و دوای ئیمزاكردنی گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا لەگەڵ نەیمار داسلیڤا رووگەی گرنگیپێدانەكانی بۆ خولی ئیتاڵی بگوێزێتەوە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە فەڕەنساوە ئاشكرایانكرد: كە ئەنتیرۆ هینریكی بەرێوەبەری وەرزشی  یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی گرانبەهای ئامادەكردووەو لە هەوڵی ئەوەدایە پاتریك چیكی هێرشبەری بەهرەمەندی یانەی سامپدۆریای ئیتاڵی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، لای خۆیانەوە بەرپرسانی یانە پاریسیەكە ئەو هێرشبەرە لاوە تەمەن 21 ساڵەی یانە ئیتاڵییەكە بە جێگرەوەیەكی باشی ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەكەیان لە داهاتوودا دادەنێن بۆیە دەیانەوێت سوود لە تواناكانی وەربگرن، بەڵام ئیدارەی یانە پاریسیەكە بۆ گواستنەوەی چیك رووبەرووی ئەركێكی قورس دەبێتەوە، چونكە لەلایەن یانەكانی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و رۆماوە ركابەری دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە