کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بلیسكۆڤا لەپێشەنگیدا مایەوە و مۆگۆرۆزا بۆ پلەی سێیەم سەركەوت

.

11:44 AM - 22/08/2017

 لەلایەكی ترەوە و لەتازەترین ریزبەندی ئاستی كچانی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان گاربینی مۆگۆرۆزای ئیسپانی دوای بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی سینسیناتی ئەمریكی بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی گەرایەوە، مۆگۆرۆزا 3 پلە هاتۆتەپێشەوە و لە سیمۆنا هالیپی رۆمانی دووەم نزیكبۆتەوە كە لەیاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە توانی سەركەوتنی لەبەرامبەردا تۆمار بكات، بەر لەهەفتەیەك لەدەستپێكردنی ركابەریەكانی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە كە دواهەمین چوار پاڵەوانێتییە گەورەكەی ئەم وەرزەی تێنسی سەرزەویە، كارۆلینا بلیسكۆڤای چیكی بە 6 هەزار و 390 خاڵ پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی ئاستی كچان كرد، هەرچەندە لەقۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی سینسیناتی كرایەدەرەوە، سیمۆنا هالیپی رۆمانیش كە بەدۆڕاندنی لەیاری كۆتایی پاڵەوانێییەكە هەلی وەرگرتنی پلەی یەكەمی ریزبەندی لەدەستدا بە 6 هەزار و 385 خاڵ لەپلەی دووەم مایەوە، گاربینی مۆگۆرۆزای ئیسپانیش بە 5 هەزار و 860 خاڵ پلەی سێیەمی وەرگرت، ئیلینا سڤی تۆلینای ئۆكرانی و كارۆلین فۆزنیاكی دانیماركی پلەكانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە، هەریەكە لە ئەنجلیك كیربری ئەڵمانی و جوانا كۆنتای بەریتانی و سڤیتلانا كۆزنتسۆڤای روسی و ڤینۆس ویلیامی ئەمریكی.بەدوای یەك لەپلەی شەشەم تا نۆیەم دێن، لەپلەی دەیەمی ریزبەندیەكەش ئەنیسكا رادڤا نیسكای پۆڵەندی دەبینرێت كە خاوەنی 3 هەزار و 855 خاڵە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە