کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی سوریا 174 جار چەكی كیمیایی لە ڕوبەڕوبوونەوەكاندا بەكارهێناوە

.

11:04 AM - 22/08/2017

تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند: لەدوای هێرشەكەی غوتە لە ساڵی2013وە حكومەتی سوریا 174 جار چەكی كیمیایی لە رووبەڕووبوونەوەكاندا بەكارهێناوە.
تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە سوریا لە راپۆرتێكیدا ئەوەی خستۆتەڕوو: كە سەرەڕای متمانەی هەریەك لە ئەمریكا و روسیا بۆ لەناوبردنی كۆگاكانی چەكی كیمیایی حكومەتی سوریا، بەڵام بەكارهێنانی چەكە كیمیاییەكان بەردەوام بووە.
لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوەشكراوە: كە حكومەتی سوریا 174 جار، هێرشی كیمیایی ئەنجامداوە، سەرجەمیشیان لەدوای هێرشەكەی سەر ناوچەی غوتەی خۆرهەڵات لە دیمەشقی پایتەخت لە ساڵی 2013دا بووە. 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە