کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەكانی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراق هەزاران بڵاوكراوەیان بەسەر قەزای‌ تەلەعفەردا بەردایەوە

.

11:01 AM - 22/08/2017

هێزە عیراقییەكان لە ناوەندی تەلعفەر پێشڕەوییان كرد و هەزاران بڵاوكراوەش بەسەر قەزای‌ تەلەعفەردا بەردایەوە.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر, بەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی عیراق چەند گوندێكی نزیك تەلەعفەریان كۆنترۆڵكردووە, بەپێی راگەیەندراوێكی حەشدی شەعبیش هێزەكانیان بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیس لە ئێستادا بەرەو ناوەندی تەلەعفەر پێشڕەوییان كردووە و لە گەڕەكی كیفاحی قەزاكەش پێكدادانی توند دەستپێكردووە .
لای خۆیەوە شانەی‌ راگەیاندنی‌ جەنگی‌ عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی عیراق هەزاران بڵاوكراوەیان لە ئاسمانی قەزای تەلەعفەرەوە كردۆتەخوارەوە و تێیدا داوایان لە دانیشتوانی قەزاكە كردووە كە لە مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستان دووربكەونەوە و هۆشداریشی داوەتە تیرۆریستان لەوەی هیچ رێگەیەكیان لەبەردەستدا نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان یان كوژران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە