کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان یاری لوتكەی هەفتەی یەكەمی لە فیۆرەنتینا بردەوە

.

01:34 PM - 21/08/2017

لە لایەكی ترەوە و لە یاری لوتكەی هەفتەی یەكەمی كاڵچۆ  هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و فیۆرەنتینا لە یاریگای جۆسیپی میاتزا بەیەك گەیشتن  دوای تەنها 6 دەقیقە لە دەستپێكی یاریەكە )ماورۆ ئیكاردی( بە لێدانی سزا گۆڵی پێشكەوتنی نێراتزووری تۆمار كرد  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرزترەوە دەركەوتن و دوای هەوڵێكی زۆریش  سەرەنجام لە دەقیقەی 15 دا )ماورۆ ئیكاردی( گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  سەرەرای ئەوەی لە گێمی دووەمی یاریەكەدا یاریزانانی یانەی )فیۆرەنتینا( هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامی یاریەكە هاوسەنگ بكەنەوە  بەڵام لە دەقیقەی 79 دا )ئیڤان پیریسیچ( گۆڵێكی تری بەخشیە یانەكەی  لە كۆتاییشدا یانەی ئینتەرمیلان بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاییی كردەوە و بووە خاوەنی یەكەم سێ خاڵ لە خولەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە