کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو لە یاری لوتكەدا مان سیتی و ئیڤەرتۆن بەیەكدەگەن

.

01:10 PM - 21/08/2017

هەروەها لە دوا رووبەروو بوونەوەی هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ  ئەمشەو سەعات 10 بە كاتی هەرێمی كوردستان  یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتۆن دەكات  لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا بەرپرسانی هەردوو یانە چەندین بۆندی گرانبەها و سەركەوتوویان ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا راهێنەری هەردوولا خاوەنی پێكهاتەیەكی بەهێز و تۆكمەن  هەر بۆیە پێشبینی ئەوە دەكرێت راهێنەری هەردوو یانە بە یاریزانە سەرەكییەكانیانەوە بەشداری لەو یاریەدا بكەن  بە تایبەتی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ستیزنس  كە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لەم وەرزەدا هەموو ئامانجێكی بە دەستهێنانی نازناوی خولی یانەكانی ئینگلتەرایە و هەر لە سەرەتای خولەكەشەوە دەیەوێت ركابەری بكات تا بتوانێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویاندا نازناوی پریمەرلیگ بۆ یانەكەی بباتەوە  بۆ ئەویاریەش راهێنەری هەردوو یانە ماوەی چەند رۆژێكە لە ئامادەكاری چڕدان  ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن یاری لوتكەی هەفتەی دووەمی خولەكە لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  جێ ی وەبیرهێناوەیە لە پێشوتردا هەردوو یانە 161 جار بەیەك گەیشتوون  كە لە 60 یاریدا مان سیتی براوە بوو و لە 61 یاریشدا ئیڤەرتۆن توانیویەتی بردنەوە تۆمار بكەن و لە 40 یاریشدا هەردوولا یەكسانبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە