کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام بەرامبەر چێڵسی دۆڕا

.

01:07 PM - 21/08/2017

لە یارییەكی بە هێزی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دوای شكستێك  توانی یاریی دێربی لەندەن بباتەوە.
لە یارییەكی هەفتەی دووەمدا یانەی )تۆتنهام( لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یانەی چێڵسی بووەوە  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی چێڵسی باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 24 )ماركۆس ئەلۆنسۆ( ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێك  لە بەرامبەردا یاریزانانی تۆتنهام هەوڵی هاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا و سەركەوتوو نەبوون  ئەو گێمەش بەسودی چێڵسی تەواو بوو  لە گێمی دووەمیشدا یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینینی و یاریزانانی هەردوو یانە چەند هەلێكی تۆمار كردنی گۆڵیان لە دەستدا  تا لە دەقیقەی 82 و بەهۆی ئەو گوشاری )تۆتنهام( دروستی كردبوو  سەركەوتوو نەبوون كاتێك )میچی باچوای( یاریزانی چێڵسی بە هەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد و هاوسەنگی بۆ یارییەكە گەڕاندنەوە  بەڵام زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 88دا )ماركۆس ئەلۆنسۆ( گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  سەرئەنجام یانەی چێڵسی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك یارییەكەی بردەوە و یەكەم بردنەوەی لە وەرزی نوێ تۆماركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە