کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی وەفدی كوردستان رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

.

09:57 PM - 20/08/2017



لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان نێردراوە، ئاماژە بەوەكراوە كە دوای بڵاو بونەوەی بابەتێك لە سایتی رۆیتەرز لە سەر لێدوانێكی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی, كە گوایە وەفدی دانوستانكاری كوردستان لە كۆبونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەموو ئامادەییەكان بۆ وەفدی كوردستان دەربڕیوە لە پێناو دواخستنی ریفراندۆم، هەروەها وتراوە كە حكومەتی هەرێم 12 ملیار دۆلار قەرزدارە بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێم لە لایەن عیراقەوە لە چوارچێەوەی دواخستنی ریفراندۆم , حكومەتی عیراق ئەو برە پارەیە قەرەبوو بكاتەوە، لە روونكردنەوەكەدا هاتووە بە ناوی نوسینگەی تایبەتی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی وەفدی دانوستانكاری كوردستان ئەو هەواڵە نا دروستەی ئەو سایتە رەتدەكەنەوەو ئەوەش ئەوە دەردەخات تا بابەتی گفتوگۆكان و گرنگی و بایەخی وەفدی كوردستان كەم بكاتەوە , هەروەها نوسینگەی وتەبێژی وەفدی دانوستان دەڵێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی ریفراندۆم و تەوافق و تەوازن و بابەتە هەنوكەییەكان كۆبۆتەوە نەك بۆ دەستكەوتی ماددی  و پۆست، لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا هاتووە  نە وەفدی دانوستانكار و نە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك  هیچ لێدوانی لەو شێوەیە نادەن، ئەوە تەنها نەخشاندن و رێكخستنی سایتەكەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە