کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لە سلێمانی و هەولێر دوادەخات

.

06:46 PM - 20/08/2017


 بانكی ناوەندی، بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و دەست بەسەراگرتنی پارەی بانكەكەیان، لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە، هەنگاوەكانی كردنەوە لقی سلێمانی و هەولێری  دواخستووە.
ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق تەئكید دەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی لەماوەی رابردوودا هەرێمی كوردستان دەستی بەسەر بڕێك پارەی بانكی ناوەندی عیراقدا گرتووەو هاوكات بەهۆی ئەو ریفراندۆمەی كە بریارە لە 25 مانگی رابردوو ئەنجام بدرێت، رێوشوێنەكانی كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دواخستووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی رابردوودا پارەی بانكی ناوەندی لە هەر دوو لقی سلێمانی و هەولێر هەبووە لەگەل پارەی لقی 42 بانكی تر، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەستی بەسەردا گیراوەو بەشێوەی نەخت‌و  چەكی بێ‌ رەسید دراوە بە بەڵێندەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە