کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاڵی سنووری زیاتر بەڕووی هەرێمی كوردستاندا دەكرێتەوە

.

06:29 PM - 20/08/2017


 حكومەتی ئێران بەنیازە ڕێڕەوە سنوورییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر بكات.
نەژاد جیهانی فەرمانداری شاری سەردەشت ڕایگەیاند، حكومەتی ئێران بریاریداوە، بەشێوەیەكی كاتی ڕێڕەوە سنووری‌و كۆڵبەرییەكانی ناوچەكە بكرێتەوە.
وتیشی، لە ئێستادا بڕی گواستنەوەی هەر نۆبە كۆڵێك بۆ ڕۆژێك 500 هەزار تمەن دیاریكراوە، ئەوەش زۆر كەمەو ڕەخنەمان لێی هەیە، دەبێت زیاتر بكرێت، هەر بۆیە پێشنیارمان كردووە كەلوپەلەكان بەپێی كێشیان دیاری بكرێن‌و نامانەوەێت كۆڵبەری ببێت.
تەئكیدی كردەوە، ئەو رێرەوانەی هاتوچووكردن تێیاندا زۆر ئەستەمە دەبێت ئاسانكاریان تێدا بكرێت، هەوڵیش دەدەین لە چوارچێوەی گەڵاڵەپێشنیاركراوەكەی دەوڵەتدا كێشەی ڕێڕەوە كۆڵبەرییەكان چارەسەر بكەین.
فەرمانداری شاری سەردەشت رونیكردەوە،لە ئێستەوە تاكوو ئەو كاتەی بە شێوەیەكی رەسمی كاری كردنەوەی خاڵە سنوورییەكان تەواو دەكرێت، ڕێڕەوە كۆڵبەرییەكان دەكرێنەوەو كارە بازرگانیەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە