کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان بڕی 500 میگا وات كارەبا بۆ موسڵ دابین دەكات

.

06:21 PM - 20/08/2017


 وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئیمزایان كردووە، تا ئێستا توانیویانە 500 میگاوات كارەبا بۆ شاری موسڵ دابین بكەن.
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیارق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بەهەماهەنگی وەزارەتی كارەبا، لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان گرێبەستێكی بۆ دابینكردنی 875 میگاوات كارەبا بۆ پارێزگای موسڵ ئیمزاكردوەو تائێستا توانراوە لەو بڕە 500 میگاوات كارەبا بگەیەننە ئەو شارە.
لعێبی وتیشی، وەزارەتەكیان بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی توانیویەتی سەرجەم پێداویستیەكانی گرێبەستەكە وەك فرۆشتنی نەوتی ڕەش‌و بەرهەمە نەوتیەكانی تر دابین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە