کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكاری عەبادی: 35%ی قەرزی عیراق بۆ رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە

.

06:18 PM - 20/08/2017


 راوێژكاری ئابووری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەو ژمارانە رەت دەكاتەوە، سەبەرات بە قەرزی گشتی ولاتەكەی لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاودەكرێنەوە، تەئكیدیش دەكاتەوە سەرجەمیان دوورن لە راستیەوەو تەنها ئامانجیان گەورەكردنی قەرزەكانە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژ كاری ئابووری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەو ژمارانەی سەبارەت بە قەرزی وڵاتەكەی دەخرێنەڕوو دوورن لەراستیەوەو سەدا 35ی ئەو قەرزانەش بۆ رژێمی پێشوو دەگەرێتەوەو بەپێی رێككەوتنی نادی پاریس تاوەكو ئێستا ماوەو نەدراوەتەوە.
رونیشیكردەوە، نزیكەی 42 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانە بونیان نیەو ناڕاستن، دەرخستنی ژمارەش بۆ قەرزی گشتی عیراق ئامانج لێی گەورەكردنی قەبارەی قەرزەكانە.
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە