کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: كۆبوونەوەی سبەینێی گۆڕان و پ.د.ك دڵخۆشكەرە

.

05:00 PM - 20/08/2017



مەلا بەختیار كۆبوونەوەی سبەینێی بزووتنەوەی گۆڕان و پ.د.ك بە دڵخۆشكەر وەسف دەكات.
مەلا بەختیار لێپرسراوی‌ دەستەی‌ كارگێڕیی مەكتەبی‌ سیاسی‌ ی.ن.ك لەكۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا رەخنەی‌ لەسیاسەتی‌ حكومەتی‌ عیراق گرت و رایگەیاند دەبوو مادەی‌ 140 لەساڵی‌ 2007 بۆ 2008 جێبەجێبكرایە، بەڵام زیاتر لە 10 ساڵە جێبەجێنەكراوە، تەئكیدی لەوەشكردەوە ئەو سیاسەتەی‌ لەسەر دەستی‌ حكومەتەكانی‌ دوای‌ روخانی‌ سەدام جێبەجێكراوە بۆ جێبەجێنەكردنی‌ مادەی‌ 140، هەمان سیاسەتی‌ رژێمی‌ بەعسی‌ رووخاوە بۆ دژایەتیكردنی‌ گەلی‌ كوردستان.
لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی  رەخنەی‌ ئەوەشی‌ لە حكومەتی‌ عیراق گرت كە پشكی‌ راستەقینەی‌ كوردی‌ نەداوە، وەكو ئەو رایگەیاند كورد لەئێستادا تەنها دوو وەزیری‌ هەیە، یەكێكیان كۆچ و كۆچبەرانە كە ئاوارەكانی‌ عەرەب خزمەتدەكات، ئەوی‌ تریش ڕۆشنبیریە كە خزمەتی‌ ناوچەكانی‌ باشوور و ناوەڕاستی‌ عیراق دەكات
سەبارەت بەكۆبونەوەكەی‌ سبەینێی‌ گۆڕان و پارتیش، مەلا بەختیار وتی‌: نەكردنی‌ كۆبوونەوە نیگەرانمان دەكات، بەڵام كاتێك كۆدەبنەوە پێمانخۆشە، چونكە سەركردایەتی‌ هەردوو حزب كەسانی‌ بەئەزمونن ، ئومێدەوارین لەناو كۆبوونەوە داخراوەكاندا بەمژدەیەكی‌ باش بێنە دەرەوەو بەخەڵكی‌ كوردستانی‌ رابگەیەنن.
سەبارەت بە هەوڵەكانی كاراكردنەوەی پەرلەمان مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاند بەشاهیدی‌ هەموان ئێمە رۆڵمان هەبوو پەرلەمان كارابكرێتەوە، ئێستاش لەسەر داوای‌ ئێمە كاراكردنەوەی‌ دواخراوە.

yuvAf5MxScI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە