کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا

.

01:33 PM - 20/08/2017

هەر لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی دەستپێكی لالیگا   سەعات 11  و 15 دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا   بۆ ئەو یاریەش زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری ئەو یانە مەدریدیە لە پلانی ئەوەدایە پشوو بە چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی بدات   ئەویش تا دوربن لە پێكانەوە و لە یارییەكانی داهاتووی خولەكە سوود لە تواناكانیان وەربگرێت   بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یانەیە لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەرووی یانەی ڤالانسیا دەبێتەوە   هەروەها بۆ یارییەكەی دیپۆرتیڤۆ زێدان بەهۆی سزاوە لە تواناكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی بێ بەش دەبێت   بەڵام ئەو راهێنەرە بریاریداوە لە شوێنی ئەو یاریزانە پورتوگالییە بەشداری بە ئەسینسیۆ یان ئیسكۆ بكات   ئەویش تا بتوانن درێژە بە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بدەن و لە یەكەم یاری خۆشیان لە خولەكەدا بردنەوە تۆمار بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە