کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی بەرامبەر بە هیلاس ڤیرۆنا براوەبوو

.

01:27 PM - 20/08/2017

لە لایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی رۆژی یەكەمی هەفتەی دەستپێكی كاڵچۆ   یانەی ناپۆلی بووە میوانی یانەی هیلاس ڤیرۆنا   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی ناپۆلی فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا   هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 32 دا ساموێل سوبراین بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و ناپۆلی كردە خاوەنی گۆڵی پێشكەوتن   دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 39 دا ئیركا دیۆز میلیك گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی میوان و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو 2 گۆڵە تەواو بوو   لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكەش یاریزانانی یانەی ناپۆلی بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 62 شدا فەوزی غوڵام گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد   هەرچەندە لە دەقیقەی 83 دا پازینی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی یانەی هیلاس ڤیرۆنای تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە   بەڵام لە كۆتاییدا یارییەكەیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە 3 گۆڵ بە یانەی ناپۆلی دۆراند

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە