کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوونی گەشتیاران بۆ بەریتانیا 8% زیادیكردووە

.

09:09 PM - 19/08/2017

نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ئاشكرای دەكات، لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، نزیكەی 11 ملیۆن گەشتیار سەردانی بەریتانیایان كردوە‌و هەر لەو ماوەیەشدا 19 ملیۆن هاوڵاتی بۆ گەشتكردن‌و چەند مەبەستێكی تر چوونە دەرەوەی وڵات.  ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمانگی نیسان‌و ئایار‌و حوزەیرانی ئەمساڵدا 10 ملیۆن‌و 750 هەزار كەس بۆ گەشوگوزار‌و چەند مەبەستێكی تر سەردانی بەریتانیایان كردوە، كە ئەوەش بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 8 زیادیكردووە. بەگوێرەی ئامارەكان، هەر لەو ماوەیەدا 19 ملیۆن‌و 90 هەزار هاوڵاتی بەریتانی سەردانی دەرەوەیان كردووە‌و لەسەر بنەمای ساڵانەش بەڕێژەی لەسەدا یەك زیادیكردووە. لەبارەی داهاتی گەشتیاریشەوە، نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ئاشكرایكردوە، خەرجی ئەو كەسانەی لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا سەردانی بەریتانیایان كردوە، بەڕێژەی لەسەدا 8 زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە 6 ملیار‌و 230 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی، هەروەها خەرجی ئەو هاوڵاتیانەی گەشتیان كردوە بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێژەی لەسەدا 2 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 11 ملیار‌و 250 جونەی ئیستەرلینی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە