کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەسجدی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاران و بەغدا گەیشتۆتە 8 ملیار دۆلار

.

09:05 PM - 19/08/2017

 (ئیرەج مەسجدی) باڵیۆزی ئێران لە عیراق ئاشكرای دەكات، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران و بەغدا گەیشتۆتە 8 ملیار دۆلار.
(مەسجدی) لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (ئێران دەیلی) وتویەتی، پێویستە پەیوەندی ئابووریەكانی نێوان ئێران‌و عیراق فراوان بكرێت، چونكە وڵاتەكەی لەتوانایدایە پشكێكی گەورەی لە بازاڕەكانی عیراقدا هەبێت. ئاماژەی بەوەشكردوە، كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتۆتە 8 ملیار دۆلار‌و سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقیش خوازیارن پەیوەندی‌و هەماهەنگیان لەگەڵ بازرگانان‌و پیشەسازانی ئێرانیدا هەبێت. باڵیۆزی ئێران لە عیراق باسی لەوەشكردوە، سەرباری ئەو كێشانەی لەنێوان عیراق‌و ئێراندا هەیە، بەڵام ئێران دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەری لە بازاڕەكانی عیراقدا هەبێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە