کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێشتا مامەڵەی ڕەسمی لەسنوری سەیران بەن ناكرێت

.

09:03 PM - 19/08/2017

پارێزگاری سنە رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی سنووری سەیرانبەن لەلایەن ئێران‌و عیراقەوە بەڕەسمی ناسێنراوە، بەڵام هێشتا مامەڵە‌و ئاڵوگۆڕی سنووریی تێدا ئەنجام نادرێت. (عەبدولمحەمەد زاهیدی) لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆڕێكی ڕێكخراوی نیشتمانی ستاندرادی ئێران رایگەیاند: ڕەچاوكردنی یاسا و ڕێساكانی ستاندارد، بە مانای پاراستنی گیان و سەرچاوە نیشتمانیەكانە‌و دەبێ ئاوڕی زیاتری لێبدرێتەوە. وتیشی: هەر دوو سنووری ڕەسمی سەیرانبەن‌و باشماخ لەپارێزگای سنە هەن، كە سنووری باشماخی مەریوان، سێهەمین سنووری گرنگی وڵاتە لەبارەی هەناردە و هاوردەكردنەوە، هەروەها مەرزی سەیرانبەنی بانە كە بە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق بەڕەسمی ناسێنراوە، هێشتا مامەڵە و ئاڵوگۆڕیی سنووری تێدا ئەنجام نادرێت.
پارێزگاری سنە ئاماژەی بە 5 بازاڕچەی كاتی بۆ كۆڵبەران‌و 17 هەزار كۆڵبەری بیمەكراوە لەسنوری پارێزگاكە كرد‌و وتی، كردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە مەریوان، لە كۆمیسیۆنی ئابووری ئەنجومەنی شورای ئێران پەسند كراوە‌و ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، زۆربەی كێشەكانی پارێزگای سنە چارەسەر دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە