کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی: دانیشتوانی كوردستی داوای راگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون دەكەن

.

03:08 PM - 19/08/2017

بەشداربوانی هەردوو پڕۆژەی كوردستی یەك‌و دوو لە سلێمانی داوای راگرتنی قەرزی بانكی نیشتەجێكردن دەكەن‌و وەك خۆشیان دەڵێن: بەهۆی نەدانی ئەو قەرزە لەكاتی خۆیدا، توشی سزای دارایی بوونەتەوە.
لەمیانی كۆبوونەوەیەكیاندا لەنێو پڕۆژەكە، بەشێك لەو هاوڵاتیانەی قەرزی بانكی نیشتەجێكردنیان لەسەر بوو، داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، تاوەكو باشبوونی قەیرانی دارایی یاخود تاوەكو لابردنی پاشەكەوتی مووچە، قەرزەكەیان لێوەرنەگیرێتەوە ‌و ئەو سزایەش لەسەریان هەڵبگیرێت كە لەبەرامبەر دواكەوتنی قەرزەكە بۆیان دیاریكراوە، چونكە زۆرینەیان فەرمانبەری حكومەتن‌و بەهۆی دواكەوتن‌و كەمكردنەوەی مووچەكانیانەوە، نەیانتوانیوە قیستەكانیان بۆ بانكی نیشتەجێكردن بگێڕنەوە.

xaPDUFKMiMo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە