کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لە لیڤەركوزنی بردەوە

.

02:38 PM - 19/08/2017

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی وەرزی 2017-2018ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا دەستیانپێكرد و لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی ئەم وەرزەشدا، یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی پێنج وەرزی رابردووی بۆندس لیگا لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی بایەرلیڤەركوزن كرد، لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیانپێكرد، تا لە دەقیقەی 9 دا نیكلاس زولە گۆڵی پێشكەوتنی یانەی بایرن میونشنی تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرزترەوە دەركەوتن و دوای هەوڵێكی زۆریش، سەرەنجام لە دەقیقەی 18 دا كۆرێنتین تۆلیسۆ گۆڵی دووەمی پێ بەخشین، هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی لیڤەركوزن لە هەوڵێكی زۆردا بوون جیاوازی گۆڵەكان كەم بكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە 2 گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێهات، لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەم  یارییەكە ئاست بەرزیەكی زیاتری بەخۆوەبینی، بەتایبەت لەلایەن یاریزانانی یانەی بایرن میونشنەوە كە فشارێكی زۆریان خستبووە سەر گۆڵی یانەی میوان، تا لە دەقیقەی 53 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی سێیەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات، خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 65 دا ئەدمیر محەمەدی گۆڵی یەكەمی یانەی بایەرلیڤەركوزنی تۆماركرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە، هەرچەندە پێش تەواوبوونی كاتی یاسایی یاریەكە یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو، بەڵام ئەنجامی یارییەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی بایرن میونشن تەواو بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە