کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس بلیس ماتویدی پێشكەشی میدیاكان كرد

.

02:35 PM - 19/08/2017

پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس بە شێوەیەكی رەسمی گرێبەستێكیان بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ بلیس ماتویدی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمان ئیمزا كرد، دوێنێ ئەو یانە ئیتاڵیە ئەو یاریزانەیان پێشكەشی میدیاكان كرد، لە چاوپێكەوتنێكیشدا بلیس ماتویدی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی خانمە پیرەكە و هیوای ئەوەشی خواست بتوانێت لە داهاتوودا هاوكاری یانە نوێكەی بكات بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەكان، هەروەها ئەو یاریزانە فەرەنسیە ئاماژەی بەوەشكردووە: ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤی لە گفتوگۆدایە و چەند جارێكیش گرێبەستی گواستنەوەی بۆ ریزەكانی ئەو یانەیە شكستی هێناوە، بەڵام خۆشبەختانە لە كۆتاییدا هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی، جێی باسە یانەی یۆڤانتۆس لەبەرامبەر دەستەبەركردنی تواناكانی بلیس ماتویدی تەمەن 30 ساڵ بری 20 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی یانەی پاریس سان جێرمان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە