کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس سێ بەرگریكاری بۆ شوێنگرتنەوەی بۆنۆچی دەستنیشانكردووە

.

02:29 PM - 19/08/2017

بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی شەش وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ بە مەبەستی بەهێزكردنی ریزەكانیان بە نیازن لە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی ئەم ساڵ گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی بە توانا ئیمزا بكەن و بیكەنە شوێنگرەوەی لیوناردۆ بۆنۆچی كە لە سەرەتای میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا رووی كردە ریزەكانی یانەی ئەی سی میلان، رۆژنامەی توتو میركاتۆی ئیتاڵی لە نوێترین ژمارەیدا بڵاویكردۆتەوە: بەرپرسانی خانمە پیرەكە چاودێریی هەریەك لە ئیزیكێل گارای ئەرجەنتینی و سۆكراتیسی یۆنانی و بواتینگی ئەڵمانی دەكەن و لە پلانی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یەكێك لەو سێ بەرگریكارە ئیمزا بكەن، رۆژنامەی توتو میركاتۆ باسی لەوەشكردووە: لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی ئەو یانەیە بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندی بە هەریەك لە یانەكانی ڤالانسیای ئیسپانی و دۆرتمۆند و بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە دەكەن، ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لە نزیكترین كاتدا بۆندی یەكێك لەو سێ بەرگریكارە بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە، بە تایبەتی سۆكراتیسی بەرگریكاری یانەی دۆرتمۆند كە ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤی لەو باوەرەدایە ئەو بەرگریكارە یۆنانیە بتوانێت لە یانەكەیان شوێنی بۆنۆچی بە شێوەیەكی زۆر باش پڕ بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە