کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دی خیا دەستپێكردووە

.

02:25 PM - 19/08/2017

 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جارێكی تر هەوڵی كڕینی داڤید دی خیای گۆڵچی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دەدات و بە نیازیشن لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا جارێكی تر ناوبراو بگەڕێننەوە لالیگا، هەرچەندە لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی كەیلۆر ناڤاسی گۆڵچی كۆستاریكیە و لەگەڵ یانەكەیان ناوبراو ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش دەكات، بەڵام بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ بەرپرسانی ئەو یانە مەدریدیە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ داڤید دی خیا ئیمزا بكەن و ریزەكانیان بەو گۆڵچیە ئیسپانیە بەهێز تر بكەن، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشكردووە: لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی دی خیا گفتوگۆی ئەنجامداوە و هەردوولاش لەسەر گواستنەوەی ناوبراو گەیشتونەتە رێكەوتنی سەرەتایی، سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە: لە ئەگەری رەزامەندی یانەی مان یونایتد لەسەر فرۆشتنی دی خیا، ئەوا راستەوخۆ بەرپرسانی ئەو یانەیە گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا دەكەن، جێی وەبیر هێنانەوەیە لە میركاتۆی هاوینەی 2015 دا بەرپرسانی میرینگی زۆر نزیكبوون لە گواستنەوەی داڤید دی خیا، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەكەوە ئەو یانەیە لە كرینی ئەو گۆڵچیە تەمەن 26 ساڵە سەركەوتوو نەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە