کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد بۆندێكی گرانبەهای بۆ كڕینی بیلۆتی ئامادەكردووە

.

02:21 PM - 19/08/2017

 بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستێك لەگەڵ ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری یانەی تۆرینیۆی ئیتاڵی ئیمزابكەن و لە گواستنەوەی هاوینەی ئەم وەرزەشدا بیهێننە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، رۆژنامە ئینگلیزیەكان ئاشكرایانكردووە: بەپرسانی یانەی مان یونایتد جارێكی تر پەیوەندیان بە ئیدارەی یانەی تۆرنیۆوە كردۆتەوە تا بگەنە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر هاتنی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانیان، هەروەها باسیان لەوەشكردووە: بەرپرسانی مان یونایتد ئامادەییان نیشانداوە لە بەرامبەر دەستەبەركردنی تواناكانی ئەو هێرشبەرە بری 63 ملیۆن پاوەند بدەنە ئەو یانە ئیتاڵیە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی تۆرینۆ رەزامەندیان دەرنەبڕیوە لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە و لە بەرامبەر دەستبەرداربوونیشیان لە بیلۆتی داوای بری 88 ملیۆن پاوەند دەكەن، جێی وەبیرهێناوەیە ئەندریا بیلۆتی تەمەن 23 ساڵ لە وەرزی 2015 ەوە پەیوەندی بە یانەی تۆرینۆوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیەشدا توانیویەتی لە كۆی 75 یاری 42 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە