کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار یانەی ئینگلیزی لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی دراكسلەر

.

02:19 PM - 19/08/2017

 یانەكانی مانچستەریونایتد و چێڵسی و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ لە كێبركێدان بۆ گواستنەوەی جولیان دراكسلەری یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە نزیكترین كاتدا بۆندی ناوبراو بە سوودی یانەكەیان یەكلایی بكەنەوە، رۆژنامەی ئیكسپرێسی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی هەریەك لە یانەكانی مانچستەریونایتد و چێڵسی و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ لە پلانی ئەوەدان لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی پی ئێس جییەوە بكەن، ئەویش تا بتوانن ئەو یاریزانە ئەڵمانیە ببنە ریزەكانیانەوە، رۆژنامەی رۆژنامەی ئیكسپرێسی باسی لەوەشكردووە: جگە لە یانەكانی مان یونایتد و چێڵسی و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ چەند یانەیەكی تری بەهێزی ئەوروپی چاویان بریوەتە تواناكانی دراكسلەر و لە هەوڵی ئەوەشدان گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن، بە تایبەتی یانەكانی بوروسیادۆرتمۆند و ئینتەرمیلان كە ماوەیەكی زۆرە ناوبراویان كردۆتە ئامانج، جێی وەبیرهێنانەوەیە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە: كە ئۆنای ئیمری راهێنەری پاریس سان جێرمان بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانەی لەوە ئاگاداركردۆتەوە كە دراكسلەری تەمەن 23 ساڵ لە پلانەكانی وەرزی نوێیدا نییە، هەر بۆیە لە نزیكترین كاتدا یانەیەكی نوێ بدۆزێتەوە تا پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی ئەم وەرزە پەیوەندی پێوە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە